ڕوانگە - لە ڕاگەیەندراوێکدا دژە تیرۆری کوردستان بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 28ی تەمووزی 2025 کاتژمێر 5:50، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لەناحیەی ڕزگاری سەر بەقەزای خەباتی پارێزگای هەولێر کەوتەخوارەوە.
لەڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو،"خۆشبەختانە درۆنەکە هیچ زیانێکی گیانیی لێنەکەوتوەتەوە".
كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ى ئه‌م درۆنه‌ى به‌یانى ئه‌مڕۆ له‌سنورى پارێزگاى هه‌ولێر له‌كاتێكدایه، له16ى ئه‌م مانگه‌وه هیچ درۆنێك ئاراسته‌ى هه‌رێمى كوردستان نه‌كراوه‌و پێشتریش هێرشه درۆنیه‌كان به‌چڕیى بونیان هه‌بوو به‌شى زۆریشیان كێڵگه‌و بیره نه‌وتیه‌كانى هه‌رێمیان ده‌كرده ئامانج.