ڕوانگە - بەهۆی وشکەساڵی و کەمی باران بارینەوە گرفت بۆ ئاژەڵە کێویەکانی سنوری گەرمیان دروست بووە و لەئێستادا ژمارەیەک لە چالاکوانان و ژینگەپارێزانی ناوچەکە لەهەوڵی ئەوەدان سەرچاوەی ئاوی پێوست بۆ ئەو ئاژەڵانە دابین بکەن.
یاسین حەمە ئەمین، لێپرسراوی گروپی ژینگە پارێزانی گەرمیان، بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند:" ئێمە وەکو ژینگە پارێزەرانی گەرمیان هەستاوین بە پاککردنەوە بەشێک لەو سەرچاوە ئاوانە، کە ئەکرەم ساڵەح سەرۆکی شارەوانی کەلار، تێچوی ئەم چالاکیانەی گرتۆتەئەستۆ.'
وتیشی:" ئێمە بەردەوام دەبین لەم چالاکیانە و لە ڕابردوشدا هەر بەردەوام بوین، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمساڵ بەهۆی کەمی باران بارینەوە لەسنورەکەدا، سەرچاوەی ئاو زۆر کەمە بۆیە دەبێت هەموومان گرنگی بدەین بە دابینکردنی ئاو بۆ ئاژەڵ و باڵندەکێویەکان.'
یاسین حەمە ئەمین، لێپرسراوی گروپی ژینگە پارێزانی گەرمیان، باسی لەوەشکرد، 'ئێمە لەوەرزی هاویندا زیاتر گرنگی بەم چالاکیانە دەدەین و لەو چوارچێوەشدا ئەمساڵ هەستاوین بە دەردانی 20 سەرچاوەی ئاو لە چەندین شوێنی جیاواز، کە لە ڕابردوودا بەتەواوەتی وشکیان کردبوو، کە ئەگەر ئەو سەرچاوانە نەبێت، هیچ سەرچاوەیەکی دیکەی ئاوی لێ نییە و ئاژەڵ و باڵندەکێویەکان لەناودەچن.'