ڕوانگە - شارەزایەكی كەشناسی بۆ ڕوانگە رایدەگەیەنێت:" پلەكانی گەرمی 2 بۆ 3 پلە دادەبەزن و ئەگەری خۆڵبارینی لاواز هەیە.'
سیروان ساڵح شارەزای كەشناسی بۆ ڕوانگە رایگەیاند، لە رۆژی چوارشەممەوە پلەكانی گەرمی 2 بۆ 3 پلە دادەبەزن.
سیروان ساڵەح ئەوەشی خستۆتەڕوو، “رۆژانە لە كاتەكانی ئێواران بەرەو شەو بۆ ماوەی چەند رۆژێك ئەگەری خۆڵبارینی لاواز هەیە و تاوەكو ئێستا شەپۆلی گەرمای توندی لەم شێوەیە بۆ هەفتەی یەكەمی مانگی هەشت دیارنییە”.