ڕوانگە - لەمیانەی پێشکەشکردنی وتارێکدا لەکۆبونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، گێر پێدرسۆن نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ سوریا ڕایگەیاند:" پێویستە هەسەدەو دیمەشق سازش بۆ یەکتری بکەن تاوەکو گفتوگۆکانی نێوانیان بەرەو پێشبێت.'
وتیشی:" پێویستە هەردولا متمانە لەگەڵ یەکتریدا دروستبکەن، تا بەر لەکۆتایی ئەمساڵ، لەبارەی تێکەڵکردنەوەی دامەزراوەکانو کێشەکانی دیکەیان بگەنە ڕێککەوتن.'
لێدوانەکەی پێدریسۆن لەکاتێکدایە، لەم هەفتەدا شاندێکی حکومەتی سوریا سەردانی حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستانی کردوە و لەبارەی گرەنتی دروستنەبونی گرژیی سەربازییو داهاتوی کارمەندو فەرمانبەرانی ئیدارەی خۆسەر، گفتوگۆی لەگەڵ شاندی هەرێمی باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا کردوە.
گێر پێدرسۆن نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ سوریا ئاشکرایکردووە: "پرۆسەی قۆناغی ڕاگوزەر لەسوریا لەژێر هەڕەشەدایە، بەتایبەتیش دوای گرژییەکانی باشوری وڵاتەکە کە پێشێلکاریی مەترسیدارییان تێدا تۆمارکرا، هاوکات تائێستاش بەشێک لەگروپە چەکدارەکان لەژێر کۆنتڕۆڵی دەوڵەتدا نین، بۆیە گرنگە چەک لەو گروپانە وەربگیرێتەوە".