ڕوانگە - لە نوسراوێکی فەرمیدا كۆمپانیای نیشتمانی به‌بازاڕكردنی نه‌وت (سۆمۆ)، كه ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی عێراقی کردووە، ئاشکرایان کردووە کە چاودێری جوڵه‌ی تانكه‌ره‌كانی نه‌وت و به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كانی عێراقیان كردوه بۆیان دەرکەوتووە بەشێک لەوانە بەشێوەیەکی گوماناوی مامەڵە دەکەن، ئه‌مه‌ش گومانی دروستكردوه له به‌شداریكردن له چالاكییه مه‌ترسیداره‌كان یان نایاساییه‌كان.
كۆمپانیای سۆمۆ، ئاماژەی بەوەشکردووە:" كه‌شتیه نه‌وتهه‌ڵگره‌كان جموجۆڵی گوماناویان هه‌یه و ده‌شڵێت، "ئه‌م كه‌شتیه ده‌ریاییانه له‌و ناوچانه‌دان كه به مه‌ترسی زۆر پۆلێنكراون".
لە نوسراوەکەدا باس لەوەشکراوە:" چاودێری جوڵه‌ی تانكه‌ره‌كانی نه‌وت و به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كانی عێراقیان كردوه له گه‌روی بابولمه‌نده‌ب و ده‌ریای عه‌ره‌بی، كه سیسته‌می به‌دواداچونیان ده‌كوژانده‌وه و زانیارییه‌كانی شوێن و ئاڕاسته‌یان ده‌شارده‌وه، له دۆخێك‌دا كه به "ساخته‌كردنی ده‌ریایی" (AIS Spoofing) ناسراوه، ئه‌مه‌ش گومانی دروستكردوه له به‌شداریكردن له چالاكییه مه‌ترسیداره‌كان یان نایاساییه‌كان.'
كۆمپانیای سۆمۆ داوایكرد ڕێوشوێنی ئه‌منی و هه‌واڵگریی گونجاو بگیرێته‌به‌ر بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و ڕوداوانه و ڕێگریكردن له دوباره‌بونه‌وه‌ی، جه‌ختیشیكرده‌وه له به‌رده‌وامی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ ئاشكراكردنی هه‌ر پێشێلكارییه‌ك یان ده‌ستكاریكردنی سه‌رچاوه نیشتمانییه‌كان.'