ڕوانگە - ئەمڕۆ چوارشەممە، 30ی تەمووزی 2025، ئەنجومەنی وەزیران، بە سەرپەرشتیی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەن كۆ دەبێتەوە و سێ بڕگە تاووتوێ دەكات.
لە بڕگەی یەكەمدا بەدواداچوون بۆ دواهەنگاوەکانی خەرجکردنی مووچەی هەردوو مانگی حوزەیران و تەمووزی 2025 دەکرێ.
لە بڕگەی دووەمدا بابەتی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم، لەبەر ڕۆشنایی دوابڕیاری هاوبەشی حکومەتی هەرێم و ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی فیدراڵ تاووتوێ دەکرێ.
لە بڕگەی سێیەمدا چەند پێشنیارێکی وەزارەتی پێشمەرگە سەبارەت بە خزمەت و خانەنشینیی هێزەکانی پێشمەرگە و مووچە و شایستە داراییەکانیان، گفتوگۆ دەکرێ.