ڕوانگە - لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بڵاویكردەوە: وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم لە ئەمڕۆوە سێ یەكەمەكان و خاوەن بڕوانامە باڵاكانی ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم، دەتوانن سەردانی تۆماری زانكۆكان بكەن بۆ وردەكاری لەبارەی پێشكەشكردنی فۆڕمی داتاكان.

ئەوەش خراوەتەڕوو: بۆ پرۆسەی دامەزراندنی سێ یەكەمەكان و هەڵگرانی بڕوانامە باڵاكانی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان لە دانیشتوانی پارێزگاكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان لەسەر میلاكی حكومەتی فیدراڵی، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاگاداری سێ یەكەمەكان وهەڵگرانی بڕوانامە باڵاكان دەكاتەوە لینكی ناردنی داتاكانی ئەنجومەنی ڕاژەی گشتی فیدرالی لەلایەن وەزارەتەوە ئاراستەی سەرجەم تۆماری گشتی زانكۆكان كراوە.

باس لەوەشکراوە: بۆ ئەم مەبەستە ئاگادارتان دەكەینەوە لە ئەمڕۆوە دەتوانن سەردانی تۆماری گشتی زانكۆكانتان بكەن بۆ زانیاری و وردەكاری لەبارەی چۆنیەتی دەستپێكردنی پرۆسەكەو پێشكەشكردنی فۆڕمەكان، دواتریش لە ڕێگەی تۆماری زانكۆكانەوە ڕاستەوخۆ داتاكان بۆ ئەنجومەنی ڕاژەی گشتی فیدرالی دەنێردرێت.