ڕوانگە - وەزارەتی دەرەوەی عێراق بڵاوی كردەوە، پێشوازی لە بڕیاری بەشێك لە وڵاتان دەكەین، لەبارەی دان نان بە دەوڵەتی فەڵەستین، كە قودس پایتەختەكەی بێت، بە مەبەستی بەدیهێنانی دادپەروەری بۆ گەلی فەڵەستین.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق سەبارەت بە هەوڵەكانی چەند وڵاتێكی ئەوروپی و جیهانی بۆ دان نان بە دەوڵەتی فەڵەستین، ڕاگەیاندراوێكیان بڵاوكردەوە.
لەڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، پێشوازی لە ڕاگەیاندنی ژمارەیەك وڵاتی دۆست دەكەین، سەبارەت بە دان نان بە دەوڵەتی فەڵەستین، كە دیارترینیان فەرەنسا، كەنەدا، ماڵتا، بەریتانیا، جگە لە پورتوگال، كە دەستپێكردنی ڕێكارە فەرمییەكانیان لەو بارەیەوە ڕاگەیاندووە.
ئاماژە بەوەشكراوە، ئەم هەنگاوانە پاڵپشتییەكی گەورەن بۆ بە مەبەستی بەدیهێنانی دادپەروەری بۆ گەلی فەڵەستین و دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی فەڵەستین، كە قودس پایتەختەكەی بێت.
جێگای ئاماژەیە، چەند وڵاتێكی ئەوروپی و جیهانی بە فەرمی بڵاویان كردەوە، كە لە میانی كۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵ دان بە دەوڵەتی فەڵستیندا دەنێن، ئەمەش ناڕەزایەتی توندی هەریەكە لە ئەمریكا و ئیسرائیلی لێ كەوتەوە، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا وتی: پلانی ئەو وڵاتانە بۆ داننان بە دەوڵەتی فەڵەستین بێ بەهایە، بەبێ ڕەزامەندی ئیسرائیل هیچ دەوڵەتێكی فەڵەستینی بوونی نییە.