ڕوانگە - بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم پێشبینی دەکات پلەی گەرمای ئەمڕۆ هەینی هاوشێوەی دوێنێ بێت، سبەی شەممەش هەر لە هەمان ئاستدا دەمێنێتەوە کە بەشێوەیەکی گشتی گەرمە و هەندێک ناوچەی گەرمیان ٤٧ پلە دەبێت.
کەشى پێشبینیکراوى ئەمڕۆ هەینی ١ ی ئاب بەم شێوەیە دەبێت:
کەش، ئاسمان ساماڵ دەبێت .پلەکانی گەرما، نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ وەک لە نەخشەکەدا ئاماژەی پێکراوە.
سبەى شەممە بەم شێوەیە دەبێت:
کەش، ئاسمان ساماڵ دەبێت. پلەکانی گەرما، نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ هەینی وەک لەخوارەوە ئاماژەى پێکراوە :
هەولێر: ٤٦ پلەی سیلیزی
سلێمانی : ٤٤ پلەی سیلیزی
دهۆک: ٤٤ پلەی سیلیزی
کەرکوک: ٤٦ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٤٦ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: ٤٥ پلەی سیلیزی
سۆران: ٤٥ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: ٣٣ پلەی سیلیزی
گەرمیان:٤٧ پلەی سیلیزی