ڕوانگە - وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە:" ئەمڕۆ یەکشەممە (٣ ی ئابی٢٠٢٥ ) لیستی مووچەی مانگی تەمووزی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن تیمی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستانەوە ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاریی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا.
ڕادەستکردنی مووچە لەکاتێکدایە، کە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان تا ئێستا مووچەی مانگەکانی شەش و حەوت تیان وەرنەگرتووە و پێناچێت حکومەتی عێراق وابەئاسانی مووچە ڕەوانەی هەرێم بکات .