ڕوانگە - لەناحیەی باوەنوری سەربەقەزای کەلار بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە دوو کەس برینداربوون و ڕەوانەی نەخۆشخانەکران.

سامان عەلی وتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند:"پاش نیوەڕۆی سێ شەممە، ئۆتۆمبێلکی جۆری نیسان پیکاب لەناو ناحیەی باوەنور کۆنترۆڵی لەدەستداو خۆی بەستونێکی ڕووناکیدا کێشا بەهۆیەوە شۆفێر و سەرنشینێکی برینداربوون."

وتیشی:" بریندارەکان بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گەیەنرانە نەخۆشخانەی شەهید مەلا ئەحمەد کەلاری لەناحیەی باوەنور."

سامان عەلی وتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان ڕونیشیکردەوە:" لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە لەلایەن تیمی هاتووچۆوە دەستیپێکردوە ."