ڕوانگە - بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لەبارەی ڕووداوەکەی ڕێگای کۆیەوە ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند:"  چوارشەممە کاتژمێر 8 و 30 خولەک ڕێکەوتی (6-8-2025) لە بەنزیخانەیەک لە شەقامی کۆیە کارمەندی بەنزینخانەکە و شۆفێرێک و سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە دەبێتە دەمەقاڵییان، لەلایەن کارمەندی بەنزینخانەکەوە تەقە دەکرێت و لە ئەنجامدا سێ هاووڵاتی دەکوژرێن."

پۆلیسی پارێزگای هەولێر، ڕونیشیکردۆتەوە:" دەستبەجێ تیمەکانمان لە بەڕێوەەرایەتی پۆلیس تۆمەتباریان دەستگیر کرد و لە ئێستاشدا بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە بەردەوامە."