ڕوانگە - هەوڵەکانی حکومەتی هەرێم بۆ ڕازیکردنی بەغدا، بۆ کەمکردنەوەی ئەو بڕە داهاتەی کە بەغدا داوای دەکات بەردەوامی هەیە، لە بەرامبەریشدا بەغدا ئامادەنییە دەستبەرداری داواکاریەکانی بێت.

یەکێک لە داواکارییەکانی حکومەتی هەرێم لە بەغدا ئەوەیە، کە دەست بەرداری بەشێک لەو داهاتەبێت کە بڕیارە هەرێم بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا ڕادەستی بکات، لای خۆشیەوە حکومەتی عێراق ڕایگەیاندووە:" بەهیچ شێوەیەک ناچەنەژێر باری ئەو داواکاریە و ڕادەستکردنی داهات دەبێت هەمان ئەوبڕەبێت کە لە گفتوگۆکاندا دریاریکراوە."

ئەم هەواڵە لەکاتێکدایە، کە حکومەتی هەرێم، هێشتا نەوتی رادەستی سۆمۆ نەکردووە، تا مووچە لە بەغداوە خەرجبکرێت و پابەندی رێککەوتنەکەی نێوانیان نەبووە و تا ئێستاش ١٢٠ ملیار دیناری داهاتی ناوخۆی رادەست نەکردووە.

نەک هەر ئەوە، رێگەشی نەداوە بەغدا لێکۆڵینەوە لە داهاتی ناوخۆ بکات، هەرچەندە لە کۆتا لێکتێگەیشتنەی لەگەڵ بەغدا باسکراوە.