ڕوانگە - بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە ١٠ی ئابی ٢٠٢٥، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چەند پرسێکی تایبەت کۆببێتەوە.

بەگوێرەی کارنامەی کۆبوونەوەکە، گفتوگۆکان تایبەت دەبن بەهەریەکە لە پرسی( پاراستنی بەرهەمی ناوخۆی، پرۆژ خزمەتگوزاریەکان، ڕێکخستنی کاروباری یاسایی و کارگێڕی).

هەربەگوێرەی کارنامەکە، هەموو ئەو پرسانە کە بڕیارە گفتوگۆیان لەبارەوە بکرێن، تایبەتن بە عێراق و هیچ تەوەرێکی کۆبوونەوەکە تایبەت نابێت بە هەرێمی کوردستان.

گفتوگۆنەکردن لە بارەی پرسێکی گرنگی وەک بودجە و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەکاتێکدایە، کە وەزیرە کوردەکان لەو کۆبوونەوەیەدا بەشداردەبن و بەشێک لە تەوەری کۆبوونەوەکە تایبەتە بەئەوان.