ڕوانگە - بە هۆی هەبوونی گومانی گەندەڵی لەسەریان حکومەتی عێراق چوار وەزیری ڕەوانەی دادگا کرد.

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە کۆنفرانسی هەڵسەنگاندنی کارکردنی حکومەت لە بەغدا ڕایگەیاند:" ١١٣٥ پرۆسەی هەڵسەنگاندن جێبەجێکراوە، کە ئەنجامەکانی بریتیبوون لە دەرکردنی ٤١ بەڕێوەبەری گشتی و هەروەها کۆتایی هێنان بە کاری ٨٩ کارمەندی جێگرەوە و ناردنی چوار وەزیر بۆ دادگا، بەهۆی  هەبوونی گومانی گەندەڵی لەسەریان .

سوودانی ئاشکرایشیکرد:" گۆڕینی وەزیران بەهۆی ڕێگری سیاسی پاشەکشەی کردووە، بەڵام حکومەت بەردەوامە لە شەڕی دژ بە گەندەڵی.

شایەنی باسە بە پێی پێوەری شەفافییەت، عێراق ساڵی پار لە پلەی ١٥٤ وە هاتۆتە پلەی ١٤٠ لەنێو ١٨٠ وڵاتی جیهاندا.