ڕوانگە - عەقیدی مافپەروەر، علی جەمال قدووری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند:"بەیانی یەک شەمە لەگەڕەکی شێروانەی قەزای کەلارەوە تەرمی هاوڵاتیەک بەناوی (وفیق صابر عەباس) لەدایکبووی 1969 هێنرایە پزیشکی دادی قەزای کەلار کەبەهۆی بەرکەوتنی کارەباوە گیانی لەدەستدابوو."

وتیشی:"بەوتەی کوڕێکی ناوبراو کەلەکاتی ڕوداوەکە لەگەڵیدابووە ناوبراو دانیشتووی گوندی صاڵح ئاغایە سەر بەناحییەی قۆرەتوو  پیشەی هڵکەندنی بیری ماڵانە بەیانی ئەمڕۆ لەکاتی خاوێن کردنەوەی بیری ماڵی هاوڵاتیەک لەنێو بیرەکە کارەبا گرتویەتی و گیانی لەدەستداوە."

عەقیدی مافپەروەر، علی جەمال قدووری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕونیشیکردەوە:" لەئێستادابەبڕیاری دادوەر پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆڕوداوەکە کراوەتەوە و لەسەرچۆنێتی ڕوداوەکە پۆلیس  دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوە."