ڕوانگە - وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق ئاشکرایدەکات، بەهۆی پچڕانی دوو هێڵی گواستنەوە، کارەبای نیشتیمانی نەماوە و لە هەواڵی چاکردنی دەدەن.

ئەحمەد مووسا، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق، لە راگەیێندراوێکی بڵاویکردەوە'' بەرزبوونەوەی بار (لۆد) لەسەر تۆڕەکان لە کەربەلا و بابل، بووەتە هۆی پچڕانی دوو هێڵی گواستنەوەی کوژانەوەی تەواوەتیی سیستمی کارەبا.''

وتیشی'' تۆڕی کارەبای نیشتمانی بەشێوەیەکی لەناکاو زیاتر لە ٦٠٠٠ مێگاواتی لەدەستداوە و لە ئەنجامیشدا کوژانەوەی تەواوەتیی سیستمی کارەبای لێکەوتووەتەوە.''

هەروەها جەخت دەکاتەوە، تیمەکانیان لە ناوەندەکانی کۆنترۆڵ لە ئامادەباشیدان بۆ گەڕاندنەوەی یەکەکان و هێڵەکان بە قۆناخ لە کاژێرەکانی داهاتوودا.

ئەمە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ لە ناکاو کارەبای نیشتیمانی شارەکانی ناوەڕاست و خواروی عێراق بە تەواوی پچڕا.