ڕوانگە - وشکەساڵی لە ئەوروپا گەیشتە ئاستێکی پێوانەیی، کاریگەری لەسەر زیاتر لە نیوەی خاکەکە هەیە، بە تایبەتی لە بەڵقان و فەرەنسا.
بەگوێرەی ڕوانگەی ئەورووپی بۆ وشکەساڵی، لە مانگی تەممووزی ٢٠٢٥دا، ٥٢%ی خاکی ئەوروپا و ناوچەکانی دەریای ناوەڕاست تووشی وشکەساڵی بوون، کە بەرزترین ڕێژە لە ساڵی ٢٠١٢ەوە بووە.
وشکەساڵی بە شێوەیەکی تایبەت کاریگەری لەسەر ئەوروپای ڕۆژهەڵات و ناوچەی بەڵقان کردووە:
-بولگاریا، ڕێژەی وشکەساڵی لە ٩% (حوزەیران) بۆ ٥٦% (تەممووز) بەرزبووەتەوە.
لە فەرەنسایشدا، ڕێژەی وشکەساڵی لە ٤٤% بۆ ٦٨% بەرزبووەتەوە، کە بووەتە هۆی سووتانی ١٣ هەزار هێکتار زەوی. هەروەها لە بەریتانیا و ئیسپانیاشدا دۆخ کەمێک باشترە، بەڵام هێشتا کەمئاوییەکە بەردەوامە.
شایەنی باسە وشکەساڵی لە ساڵی ٢٠٢٥دا بە یەکێک لە قورسترین کێشەکانی ژینگەیی لە ئەوروپا و ناوچەکانی دەریای ناوەڕاست دەناسرێت.