ڕوانگە - سەرچاوەیەک لە وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمەوە ڕایگه‌یاندووه له ئێستادا 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ بۆ مانگی 6 ئاماده‌یه و چاوه‌ڕوانی بڕیارن تاوه‌كو بخرێته سه‌ر بانكی ناوه‌ندی عێراقی له لقی هه‌ولێر.
لە بەرامبەریشدا عێراق چاوه‌ڕێی حکومەتی هه‌رێمە و پێویسته 120 ملیار دینار بخرێته سه‌ر هه‌ژماری عێراق و هه‌روه‌ها ده‌ست به هه‌نارده‌كردنی نه‌وت بكرێت .
میدیای گۆڕان بڵاوی كردۆتەوە، له هه‌فته‌ی ڕابردووه‌وه هه‌رێم به‌غدای ئاگادار كردۆته‌وه كه‌وا 80 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ببه‌ن و ڕه‌وانه‌ی بكه‌ن ، به‌ڵام دوباره كۆمپانیاكانی هه‌رێم كێشه‌یان هه‌یه ده‌ڵێن ئێمه به ته‌نكه‌ر نه‌وته‌كه ده‌گوازینه‌وه بۆ شوێنی هه‌نارده‌كردن ئه‌م خه‌رجییه پێویسته و كێ بڕه پاره‌ی ئه‌م خه‌رجییه ده‌دات و هه‌روه‌ها كێ ئه‌و قه‌رزه ده‌داته‌وه كه‌وا هاتۆته سه‌ر هه‌رێم.
ئاماژەی بەوەشکردووە: ئه‌گه‌ر ده‌ست به‌هه‌نارده‌ی نه‌وت نه‌كرێت ئه‌وا ئه‌مساڵ مووچه‌ی مانگه‌كانی 10 و 11 و 12 ده‌فه‌وتێت و نادرێت ، ئه‌وه‌ی پێویسته ئێستا هه‌رێم ده‌ست به‌هه‌نارده‌ی نه‌وت بكات تاوه‌كو مانگانه له‌گه‌ڵ هاتنی مووچه‌ی هه‌ر مانگێك مووچه‌ی مانگی ڕابردووش دابه‌ش بكرێت تاوه‌كو مانگی 12 مه‌له‌فی مووچه‌ی ساڵی 2025 داده‌خرێت.