ڕوانگە - بەمەبەستی برەودانی زیاتر و هەوڵدان بۆ زیندوهێشتنەوەی زمانی دایک، لە ئێستادا لە دەرەوەی وڵات خولی فێربوونی زمانی کوردی بۆ منداڵان و گەورەساڵانی ڕەوەندی كوردی دەکرێتەوە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم بڵاویکردۆتەوە:" کۆرسی چوارەمی فێربوونی زمانی کوردی بە ئۆنلاین لە دیاسپۆرا بۆ منداڵانی كورد و گەورەساڵان لە 1ی تشرینی یەکەمی 2025 دەست پێدەکات."
ئەوەشخراوەتەڕوو:" وانەكان لەلایەن مامۆستایانی كارامە دەگوترێنەوە و بڕوانامەی وەزارەتی پەروەردە دەدرێتە قوتابییان. هەروەها قوتابیان دەتوانن لەڕێگەی ئەم لینکەوە ناوی خۆیان تۆماربکەن. (Kurdistanidc.org/ziman)"