ڕوانگە - بەگوێرەی نوسراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی گەرمیان کە وێنەیەکی دەست پەیامنێری ڕوانگە کەوتووە، داواکراوە پڕۆژه نیشته‌جێبونه‌كانى كه‌لار كه‌سانى خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت و کوتەباڵایان بخه‌نه ئیشه‌وه و یه‌كه‌ى بێ به‌رامبه‌ریان پێبده‌ن
به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیان نوسراوێكى ئاراسته‌ى سه‌رجه‌م پرۆژه‌كانى نیشته‌جێبونى سنوره‌كه كردوه له‌وه‌ى ده‌بێت ژماره‌یه‌ك له كارمه‌نده‌كانیان له توێژی خاوه‌نپێداویستی تایبه‌ت و کورتەباڵایانبن بەمەرجێک کارەکان لەگەڵ توانای ئەواندا بگونجێت، بۆ ئه‌مه‌ش حكومه‌ت بۆ ماوه‌ى 3 ساڵ نیوه‌ى موچه‌كه‌یان خه‌رج ده‌كات.
لە نوسراوەکەدا هاتووە، ده‌بێت رێژه‌یه‌ك له یه‌كه‌كانیشیان به‌بێ به‌رامبه‌ر بدرێت به كه‌سانى خاوه‌نپێداویستی تایبه‌ت له سنوره‌كه‌دا.
پێشتر یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان له راپۆرتێكیدا (دەقەکەی کە کۆمێنتە) ئاماژه‌ى به نیگه‌رانى كه‌سانى خاوه‌نپێداویستی تایبه‌تى گه‌رمیان داب‌و كه بێبه‌شن له وه‌رگرتنى زه‌وی و یه‌كه‌ى نیشته‌جێبون، ئه‌گه‌رچی به یاسا بۆیان دیاریی كراوه؛ ئه‌مه سه‌رباری ئه‌وه‌ش به‌شی پێویست له پرۆژه‌كاندا ناخرێنه ئیشه‌وه.