ڕوانگە - دوای ئەوەی هەرێم بڕی  (120) ملیار دینار لە داهاتە ناوخۆییەکانی رەوانەی بەغداد دەكات، چاوەڕێ دەکرێت ئەنجومەنی وەزیران لە دانیشتنی یەک شەممەی داهاتوو، بڕیاری خەرجکردنی موچەی فەرمانبەران بۆ مانگی حوزەیران بدات.

سەرچاوەیەکی حکومەتی عێراق  لەڕێگەی  ماڵپەڕی "بەغداد ئەلیەوم" ئاشکرایکردووە:" دوای رێککەوتنی تەواوەتی لە نێوان وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی نەوتی عێراق و واژۆکردنی رێککەوتنەکە، نەوتەكە بووەتە پشکی کۆمپانیای سۆمۆ، وادەی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن دەمێنێتەوە كە لە ئەستۆی بەغدادو ئاستی خێرایی گەیشتنێتی بە رێککەوتن لەگەڵ لایەنی تورکی.؛

ئاماژەی بەوەشکردووە: "وەزارەتی دارایی هەرێم بڕی (120)ملیار دینار لە داهاتە ناوخۆییەکان دەگوازێتەوە بۆ بەغداد، دوای ئەوە ئەنجومەنی وەزیران لە دانیشتنی رۆژی یەکشەممەدا بڕیار دەدات راستەوخۆ موچەی فەرمانبەران بۆ مانگی حوزەیران خەرج بکات."