ڕوانگە - پووتین لە کۆنفراسە رۆژنامەوانییەکە لە دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ ترەمپ رایگەیاند: من لەگەڵ ترەمپ هاوڕام کە پێویستە ئاسایشی ئۆکرانیا دابین بکرێت، و بێگومان، ئێمە ئامادەین بۆ کارکردن لەسەر ئەو بابەتە.
هەروەها وتیشی: هیوادارم ئەو ڕێککەوتنەی کە پێکەوە پێی گەیشتووین، یارمەتیمان بدات لە نزیکبوونەوە لەو ئامانجە و ڕێگە بەرەو ئاشتی لە ئۆکرانیا خۆش بکات.
خاڵە سەرەکییەکانی لێدوانەکانی پووتین لە ئەلاسکا:
- پووتین گفتوگۆکانی لەگەڵ ترەمپ بە بنیاتنەر و بەسوود ناوبرد.
-وتی ئەنجامدانی کۆبوونەوە لە ئەلاسکا لۆژیکییە، چونکە ڕووسیا و ئەمریکا دراوسێن.
-پووتین ئاماژەی بەوەدا کە لە کاتی کۆبوونەوەکەیاندا وەک دراوسێیەک سڵاوی لە ترەمپ کردووە.
-ڕووسیا سوپاسی ئەمریکا دەکات کە یادەوەری سەربازانی سۆڤیەتیان پاراستووە کە لە ئەلاسکا نێژراون.
-پەیوەندییەکانی نێوان ڕووسیا و ئەمریکا "بۆ نزمترین خاڵ لە دوای جەنگی ساردەوە" دابەزیبوو، بەڵام پوتین وتی پەیوەندی ڕاستەوخۆی زۆر باشی لەگەڵ ترەمپدا دروستکردووە.
-پرسی ئۆکرانیا یەکێک بوو لە تەوەرە سەرەکییەکانی لوتکەکە.
-ڕووسیا ئارەزووی کۆتاییهێنان بە ململانێی ئۆکرانیا دەکات و ئامادەیە کار لەسەر دەستەبەرکردنی ئاسایشی ئۆکرانیا بکات.
-پووتین هیوادارە ئەو لێکتێگەیشتنانەی لەگەڵ ترەمپ کراوە، ڕێگەی ئاشتی لە ئۆکرانیا بکاتەوە.
-پێشبینی دەکات کیێڤ و ئەوروپا ڕێگری لە پێشکەوتنەکان نەکەن کە لە یەکلاییکردنەوەیەکدا چەسپان.
- بازرگانی دوولایەنەی نێوان ڕووسیا و ئەمریکا لە سەردەمی ترەمپدا گەشەی کردووە و هەردوو وڵات زۆر شتیان هەیە لە بوارەکانی تەکنەلۆژیاوە تا جەمسەری باکوور.
- پووتین سوپاسی ترەمپی کرد بۆ تۆنی ڕاشکاوانەی گفتوگۆکان.
-هیوادارە ئەو ڕێککەوتنانەی لە ئەلاسکا ئەنجامدراون وەک بناغەیەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئۆکرانیا و گەڕاندنەوەی ڕووسیا و ئەمریکا بێت بۆ پەیوەندییەکان.
- بە گوتەی پووتین، تا زووتر ململانێکانی ئۆکرانیا کۆتایی پێبێت، باشترە