ڕوانگە - ئەمڕۆ شەممە ١٦ی ئابی ٢٠٢٥ دەستەیی ئاووهەوای عێراق، ڕایگەیاند:" پێشبینی دەکرێت تۆز و خۆڵ هەڵکشێت و پلەی گەرمی کەشوهەوا جێگیر بێت.
لە ڕاگەیەندراوێکدا دەستەی ئاووهەوای عێراق بڵاویکردەوە: "سبەی یەکشەممە کەشوهەوا ڕوون و دەبێت، و پلەی گەرمی کەشوهەوا هاوشێوەی ئەمڕۆ شەممە دەبێت."
ئەوەیشی خستۆتەڕوو: "بەرزی پلەی گەرمی ڕۆژی یەکشەممە لە هەموو پارێزگاکانی عێراق بەم شێوەیە دەبێت: دهۆک 41، سلێمانی و ئەنبار 32، هەولێر 43، نەینەوا و کەرکووک 44، سەلاحەدین و کەربەلای پیرۆز 45، بەغدا و دیالە و بابل و نەجەفی پیرۆز 46، واسیت و دیوانیە و مەسان 47، ذیقار و میسان 48، بەسرە 49."
ئاماژەی بەوەشکرد: "ڕۆژی دووشەممە کەشوهەوا ڕوون دەبێت بەڵام هەندێک هەور لە ناوچەکانی باشوور دەردەکەوێت و لەگەڵیدا بای باکووری ڕۆژئاوا هەڵدەکات کە خێراییەکەی دەگاتە (١٠-٢٠) کم/لە کاتژمێرێکدا و لە کاتی ڕۆژدا چالاک دەبێت. بەتایبەت لە بەشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باشوور، و دەبێتە هۆی تۆز و خۆڵ لە هەندێک شوێن، و پلەی گەرمی کەشوهەوا نزیکە دەبێت لە کەشوهەوای ڕۆژی پێشوتر و . دووری بینین (٦-٨) کم و لە کاتی تۆز و خۆڵدا (٤-٦) کم دەبێت.
دەستەی ئاووهەوای عێراق لە ڕاگەیەندراوەکەدا ڕونیشی کردۆتەوە: "ڕۆژی سێشەممە کەشوهەوا ڕوون دەبێت، بەڵام تۆز و خۆڵ لە هەندێک بەشی ناوەڕاست و باشوور هەڵدەکشێت، و پلەی گەرمی کەشوهەوا هاوشێوەی کەش و هەوای ڕۆژی دووشەممە دەبێت."
سەبارەت بە کەش و هەوای ڕۆژی چوارشەممە، دەستەی کەش و هەوای عێراق ڕایگەیاند: "
کەشوهەوای ڕۆژی چوارشەممە ڕوون دەبێت، بەڵام هەندێک هەور لە ناوچەکانی باشوور دەردەکەوێت. بای باکووری ڕۆژاوا بەخێرایی مامناوەند هەڵدەکات، کە خێرایەکەی دەگاتە (١٠-٢٠) کم/ لەکاتژمێرێکدا و لە کاتی ڕۆژدا چالاک دەبێت، هەروەها لە هەندێک بەشی ناوەڕاست و باشوور، و دەبێتە هۆی تۆز و خۆڵ، و پلەی گەرمی کەشوهەوا نزیکە دەبێت لە کەشوهەوای ڕۆژی پێش خۆی. هەروەها دووری بینین (٦-٨) کم و لە کاتی تۆز و خۆڵدا (٤-٦) کم دەبێت."