ڕوانگە - لە پەیامێکدا بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی کە بۆ مهسعود بارزانی، سهرۆكی پارتی دیموکراتی کوردستانی ناردووە ، ئاماژەی بەوەکردووە:" جەخت لە هەماهەنگی و تەبایی نێوان ههردو حزب دهكەینەوه لەپێناو کارکردنی پێکەوەیی و راپەڕاندنی ئەرکە نیشتمانی و چارەنوسسازەکان و بەهێزترکردنی قەوارهی ههرێمی كوردستان.
بافڵ جەلال تاڵەبانی له نامهیهكدا بۆ مەسعود بارزانی، بهبۆنهی ساڵیادی دامهزراندنی پارتی نوسیویهتی، "بەبۆنەی 79ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، پیرۆزبایی گەرم لە بەڕێزتان، جێگرانی سەرۆکی پارتی، سەرکردایەتی، ئەندامان و جەماوەری پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم".
سەرۆکی یەکێتی باسی لەوەشکردووە، "جەخت لە هەماهەنگی و تەبایی نێوان یەکێتیی و پارتی و سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان دەکەینەوە، لەپێناو کارکردنی پێکەوەیی و راپەڕاندنی ئەرکە نیشتمانی و چارەنوسسازەکان و بەهێزترکردنی قەوارەکەمان و باشترکردنی ژیانی خەڵکە خۆشەویستەکەمان".