ڕوانگە - ئەندامێکی خولی پێشووی پەڕلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت:" گرانکردنی نرخی کارەبا لە هەرێمی کوردستان هیچ پاساوێک هەڵناگرێت، ئەوەش ستەمێکی گەورەیە لەخەڵک دەکرێت.
عومەر گوڵپی ئەندامی خولی پێشوی پەرلەمانی كوردستان بڵاویكردەوە: ئەمڕۆ یەكشەممە، ١٧ی ٨ی ٢٠٢٥، یەكەم دانیشتنی دادگای باڵای ئیتحادی لەسەر گرانكردنی نرخی كارەبا بە ناوی پرۆژەی ڕوناكییەوە بەڕێوەچوو، دادگا بڕیاریدا بە ڕەتكردنەوەی داواكە بە پاساوی ئەوەی لە پسپۆڕی دادگا نییە.
عومەر گوڵپی ڕونیشیکردەوە:" گرانكردنی نرخی كارەبا تەنها پاساوەكەی بە (٢٤) سەعاتكردنە، لە ڕاستیدا بە بازرگانیكردنی كارەبایە وەك خزمەتگوزارییەكی بنەڕەتی ژیانی هاووڵاتیان، ئەمەش ستەمە لە خەڵك لە كاتێكدا كارەبا لە غازی خۆمان بەرهەمدەهێنرێت.