کاندیدی سەرکەوتووی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بۆ پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد کە داوای کۆبوونەوەی پارتی ڕەتکراوەتەوە.

موسەننا ئەمین ڕایگەیاند کە پارتی داوای کۆبوونەوەی لە یەکگرتووە کردووە و ڕەتکراوەتەوە، لە بەر ئەوەی کە هێشتا بۆ ئەو بابەتە زووە.

ناوبراو وتی کە بەدەر لە یەکێتی و پارتی، لە بەغداشەوە داوای بەشداریکردن لە حکومەتدا کراوە بەڵام بە هەمان شێوە ڕەتکراوەتەوە.

موسەننا ئەمین وتی کە پارتی و یەکێتی لە کاتێکدا بە کۆبوونەوە داوای یەکڕیزی لە کورد دەکەن کە خۆیان بوونەتە دوو لایەنی سەرەکی کێشەکە و هیچ کات لە بەغدا پرۆژەی هاوبەشیان نەبووە./.