مەحمود سەنگاوی هەڵوێستی خۆیی لە سەر کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتی ئاشکرا کرد
(0) /
ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ڕایگەیاند کە کێشەکانی ئێستای ئەم حیزبە، کێشەیەکی خێزانییە و یەکێتی بەم دۆخە ڕاهاتووە.
مەحمود سەنگاوی لە بۆنەیەکی حیزبیدا وتی کە یەکێتی زۆر شتی وای بە سەر هاتووە و لە گەڵ ئەم دۆخ و کێشانە ڕاهاتووە.
ناوبراو وتی کە کێشەی نێوان هاوسەرۆکانی یەکێتی، کێشەیەکی خێزانییە و ئێمە پاڵپشتی لە هیچ لایەنێک ناکەین و پاڵپشتی لە یەکێتی دەکەین.
مەحمود سەنگاوی هەروەها وتی کە ئێمە دەستی خێر دەبین لە نێوان هەر دوو هاوسەرۆک تا کێشەکانیان چارەسەر بکرێت./.
تێبينيێك بنێرە: