مەترسی گەورەهەیە لەسەر پیسبونی زیاتری ژینگەی هەرێمی کوردستان

(0) / / چاوپێكەوتن / ڕوانگە کوردستان ژینگە


3 كاتژمێر لەمەوپێش

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - لە وتوێژی لەگەڵ پەیامنێری ڕوانگە، مەعروف مەجید، سەرۆکی ڕێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە،  ڕایدەگەیەنێت: بەپێی ئەو داتا و ئامارانەی کە لەڕابردوودا کارمان لەسەرکردووە بەم شێوەیەی ئێستا ئەگەر ژینگەی هەرێمی کوردستان بەردەوامبێت و کاری بۆنەکرێت ئەوا لەچەندساڵی داهاتوودا ژینگەی هەرێمی کوردستان بەرەو پیسبوونی زیاتر دەچێت.

مەعروف مەجید، سەرۆکی ڕێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە، بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند: هۆشیاری تاک لە چاو ساڵانی پێشوودا زۆرباشتربووە لەوەی کە هەرکێشە و گرفتێکی ژینگەی لە هەرێمی کوردستاندا دەبینرێت ئامادەیە وێنەی بگرێت و بڵاوی بکاتەوە داوای چارەسەری بکات.

وتیشی: ئەوسەردەمە بەسەرچووە کە ئێمە کۆمەڵێک بابەتی مەترسی ژینگەی یاخود هەربابەتێکی دیکە لە هەرێمی کوردستاندا هەبێت لە خەڵکی بشارینەوە.

مەعروف مەجید، ڕونیشیکردەوە: لە ماوەکانی ڕابردوودا بینیمان 138 پاڵاوگەی نایاسای لە پایتەختی هەرێمی کوردستاندا بەشێوەی نایاسای کریان دەکرد لە بەشێک لە شارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستاندا بەهەمان شێوە ئەم پاڵاوگە نایاسایانە بونیان هەبوە، هەروەها لە ڕابردوو ئێستاشدا ئەو خۆڵ و خاشاک و پاشماوانەی کە لە ماڵان و شوێنە گشتییەکان کۆدەکرێتەوە و دواتر لەکوێ فڕێ دەدرێت و دواتر چۆن لەناودەبرێت .

مەعروف مەجید، سەرۆکی ڕێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە، بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند:" ئاشکرایشیکرد: بەپێی ئەو داتا و ئامارانەی کە لەڕابردوودا کارمان لەسەرکردووە بەم شێوەیەی ئێستا ئەگەر ژینگەی هەرێمی کوردستان بەردەوامبێت و کاری بۆنەکرێت ئەوا لەچەندساڵی داهاتوودا ژینگەی هەرێمی کوردستان بەرەو پیسبوونی زیاتر دەچێت و ئێستا دەیبینین داتاکان پێماندەڵێت: لەدوای بەغدا، هەولێر لەڕووی پیسبوونی هەواوە مەترسیدارە.