هەرێمی کوردستان؛ خوێندکارانی خوێندنی باڵای ماستەر و دکتۆرا چەند داوایەک ئاراستەی وەزیری خوێندی باڵا دەکەن
/
ڕاپۆرت
/
ڕوانگە
هەرێمی کوردستان
خوێندکار
ماستەر
دکتۆرا
ڕوانگە - ماوەی چەند مانگێکە خوێدکارانی خوێندنی باڵای ماستەر و دکتۆرا لە هەرێمی کوردستان لە هەوڵدان بۆ ئەوەی بتوانن وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕەزامەندی دەرببڕێت بۆ گۆڕانکاریکردن لە سیستمی خوێندنی زمانی ئینگلیزی کە لەڕێگەی سەنتەری زمان لەناو زانکۆکانی کوردستاندا ساڵانە بۆ خوێدکارانی خوێندنی باڵا دەکرێتەوە.
سەڵاح عەلی حەمەد، خوێندکاری ماستەر و نوێنەری خوێندکارانی خوێندنی باڵا، بۆ ڕوانگە،ڕایگەیاند:"وەکو نوێنەرانی 1500 خوێندکاری ماستەر و دکتۆراسەردانی وەزیری خوێندنی باڵامانکرد و یاداشتێکمان دایە دەستی."
وتیشی:" ناوەڕۆکی یاداشتەکە بریتی بوو لە چەند خاڵێک کە داواکاری تەواوی خوێندکارانی خوێندنی باڵای ماستەر و دکتۆرابوو."
سەڵاح عەلی حەمەد، ڕونیشیکردەوە:" داوامان لێکرد ئەو سیستمە ئیمپریالەی کە ئێستا دەخوێنرێت لە سەنتەرەکانی زمانی ئینگلیزی لەناو زانکۆکانی هەرێمی کوردستاندا، گۆڕانکاری تێدابکرێت، چونکە ئێمە بەدواداچونمان کردووە ئەو سیستەمە لە 35 وڵاتی دونیا دەخوێنرێت، بەڵام لە هیچ یەک لەو وڵاتانە تاقیکردنەوەی کۆتای ناکەن، تەنها لە کوردستاندا بڕگەی تاقیکردنەوەیان بۆ زیادکردووە کە ئەوە ئەرکێکی زۆر گرانە و خستویانەتە سەرشانی خوێندکاران، هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد: یەکێکی دیکە لە داواکاریەکانمان ئەوەبوو کە یەکێک لە ئاستەکان لاببرێت لەکاتێکدا ئێستا خوێندکار دەبێت سێ ئاست تەواوبکات کە ئەوەش کاتێکی زۆری دەوێت."
سەڵاح عەلی حەمەد، باسی لەوەشکرد:" ئێمە وەک نوێنەرانی خوێندکارنی خوێندنی باڵای دکۆرا و ماستەر، داوامانکرد خوێندکار دوابەدوای تەواوکردنی ئەو دووئاستە ڕاستەوخۆ بڕوانامەی پێبدرێت، هەروەها لەگەڵ ئەوەشدا لە ڕابردوودا داوامان کردووە کە پێوست دەکات وەزارەت گۆڕانکاری لەو بڕیارەدا بکات کە ماوەی سێ ساڵیان دیاریکردووە بۆ ماوەی بڕوانامەکە و پاش ئەو سێ ساڵە بڕوانامەکە بەسەردەچێت کە دەزانین بڕوانامە شتێک نییە بەسەربچێت."
سەڵاح عەلی حەمەد، خوێندکاری ماستەر و نوێنەری خوێندکارانی خوێندنی باڵا، ڕونیشیکردەوە:" لەبەرامبەر ئەم داواکاریانەی ئێمەدا وەڵامی وەزیری خوێندی باڵا ئەوەبو کە پێی وتین ئەو ناتوانێت تاقیکردنەوە لابدات، چونکە ئەوە کارێکی یاسای و زانستی نییە و بەتەنهاش ناتوانم ئەوکارەبکەم و بۆیە ئەو دۆسێیە دەخەمە ناوکۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزارەت و دەبێت بەکۆی دەنگ بڕیارێکی لەسەربدرێت و لەکۆتایدا هەر بڕیارێکی لەسەربدرێت من واژوی دەکەم و بۆڕای گشتی بڵاوی دەکەینەوە."
تێبينيێك بنێرە: