بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی داوایەک ئاراستەی هاوڵاتیان دەکات

(0) / / كوردستان / ڕوانگە پۆلیس سلێمانی کوردستان


20 كاتژمێر لەمەوپێش

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، بڵاویکردەوە:" خودی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەشێوەیەکی مەیدانی چاودێری جێبەجێکردنی بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ دەکات

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ڕایگەیاند:" سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 11/20 عەمیدی دکتۆر ئارام محمد ساڵح سەعید بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەگەڵ  شاهۆ عوسمان جێگری پارێزگاری سلێمانی و ژمارەیەک لەئەفسەرانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی، گەڕانێکی بەناو شاڕێ و شەقامەکانی شاری سلێمانیدا ئەنجامدا بەمەبەستی چاودێریکردنی جێبەجێکردنی بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ کە بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی سەرژمێری گشتی ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت."

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ئاماژەی بەوەشکرد:" بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی داوا لەهاوڵاتیان دەکات پابەندبن بەبڕیاری قەدەغەی هاتوچۆوەو لەماڵەکانیان بمێننەوە تا تیمەکانی پرۆسەی سەرژمێری گشتی بەباشی کارەکانیان ڕاپەڕێنن."