کۆمسیۆن وەڵامی سەرجەم تانەکانی هەڵبژاردن دەداتەوە

(0) / / هەڵبژاردن / ڕوانگە هەڵبژاردن


Nov 11, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - ڕیارە ئەمڕۆ کۆمسیۆن وەڵامی سەرجەم تانەکانی هەڵبژاردن بداتەوە.

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بە تۆڕی میدیایی ڕوانگەی راگەیاند، رۆژی رابردوو کۆمسیۆن وەڵامی 12 تانەی سەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی دایەوە.

وتیشی، کۆی گشتیی تانەکان بریتیبوون لە 41 تانە، بڕیارە ئەمڕۆ وەڵامی سەرجەمیان بدرێتەوە و رەوانەی دەستەی دادوەری دەکرێن.

رۆژی 20ی تشرینی یەکەمی 2024 پرۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو.