بەردەوامبوونی دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ
(0) /
ڕوانگە ـ بەپێی ئەو لیستی مووچەیەی وەزارەتی دارایی بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ مووچەی (دەستەی دەستپاکی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی ژینگە، دەزگای مین، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان، دیوانی چاودێریی دارایی، مافی مرۆڤ، کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، دارایی و ئابوری، تەندروستی) دابەشدەکرێت.
ئەوە لەکاتێکدایە درەنگانی شەوی رابردوو وەزارەتی دارایی بڵاویکردەوە، لەگەڵ ئەوەی رۆژی دووشەممە پشووی رەسمییە لە هەرێمی کوردستان، دابەشکردنی مووچە بەپێی خشتەی راگەیەندراو بەردەوامدەبێت و دەوامی سەرجەم ئەو بانکانە ئاسایی دەبێت کە ئەرکی دابەشکردنی مووچەیان لە ئەستۆدایە.

تێبينيێك بنێرە: