وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی کێشەی مووچەخۆرانی هەرێمەوە بڵاوکردەوە
(0) /
ڕوانگە - وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەپێی ئەو داتایانەی لە بانکەکانی وەزارەتی داراییەوە کۆکراوەتەوە، لە رۆژی 25ـی ئابی 2024 تاوەکو رۆژی 17ـی تشرینی یەکەمی 2024، 105 هەزار فەرمانبەر و مووچەخۆر لە ڕێی بنکەکانی تۆمارکردنی بایۆمەتری لە بانکەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی پارێزگاکان خۆیان لە پرۆسەی بایۆمەتری تۆمار کردووە.
وەزارەتی دارایی ڕونیشیکردۆتەوە:" لەو ژمارەیە زیاتر لە 35 هەزار کەسیان خانەنشینن و زیاتر لە 20 هەزار کەسیان خاوەن پێداویستی تایبەتن و زیاتر لە حەوت هەزار کەسیان فەرمانبەرن و نزیکەی شەش هەزار کەسیان وارسی شەهیدانن و نزیکەی 35 هەزار کەسیش ئەو مووچەخۆران بوون کە بارکۆد و 'یو پی ئێن'یان هەبوو، بەڵام کێشەی بایۆمەتریان هەبوو.
ئاماژەی بەوەشکردووە:"ئەو مووچەخۆرانەی کێشەی بایۆمەتریان هەبوو لە تێبینیەکانی وەزارەتی دارایی عێراق لە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستاندا کێشەکانیان هونەری بوو نەک یاسایی، کە خۆی لە نزیکەی 140 هەزار مووچەخۆر دەبینییەوە، لە ئێستادا لە 75٪ـی کێشەکانی بایۆمەتری و لیستی مووچە چارەسەر بووە و تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ سەرجەم کێشە هونەریەکانی لیستی مووچە چارەسەردەبن.
تێبينيێك بنێرە: