سەرۆك کۆمار زانیارییە تایبەتەکانی لە سەرژمێریی گشتیی دانیشتواندا تۆمارکرا
(0) /
ڕوانگە - د.لەتیف جەمال رەشید، سەرۆك کۆماری عێراق، رۆژی چوارشەممە 20-11-2024 زانیارییە تایبەتەکانی لە چوارچێوەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتوان لەلایەن تیمی سەرژمێرییەوە تۆمارکرا.
سەرۆك کۆمار جەختی لەسەر گرنگی سەرژمێریی گشتیی دانیشتوان کردەوە بۆ بەدەستهێنانی زانیاری و ئامار و داتای ورد، کە خزمەت بە پلانەکانی گەشەپێدانی ئابوری و کۆمەڵایەتی دەکات و رەنگدانەوەی دەبێت لەسەر دابینکردنی خزمەتگوزاری بۆ سەرجەم عێراقییەکان.
د.لەتیف جەمال رەشید، سەرۆك کۆمار داوای لە هاووڵاتیان کرد هاریکاری تیمە تایبەتەکانی سەرژمێری بکەن بۆ سەرخستنی ئەم پرۆسە گرنگە و بەدیهێنانی ئامانجە خوازراوەکان.
تێبينيێك بنێرە: