ڤیستیڤاڵی شانۆی سەرشەقام لە کەرکوک بەڕێوە دەچێت
(0) /
ڕوانگە - بە بەشداری شازدە وڵاتی جیاجیا، خولی هەشتەمی ڤیستیڤاڵی شانۆی سەرشەقام لە شاری کەرکوک بەڕێوەدەچێت. وتەبێژی ڤیستیڤاڵەکەش ڕایدەگەیەنێت:" ڤیستیڤاڵەکە بە بەشداری هەریەکە لە وڵاتانی ئێران ، تونس، تورکیا ، یابان ، ئیسپانیا و شارەکانی عێراق و کۆمەڵێک وڵاتی دیکە بەڕێوە دەچێت و وە چەند شوێنێک دیاریکراوە بۆ ئەنجامدانی چالاکیەکان.
سیروان عومەر، وتەبێژی ڤیستیڤاڵەکە بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند:" ڤیستیڤاڵەکە کاتژمێر 2ـی پاشنیوەڕۆی ڕۆژی شەممە 2024/10/2 دەستپێدەکات و ماوەی سێ ڕۆژ دەخایەنێت، ئاماژەی بەوەشکرد: ڤیستیڤاڵەکە بەکەژاوەیەکی تایبەت لەبەردەم پارێزگای کۆنەوە دەست پێدەکات، هەروەها لەناو ڤیستیڤاڵەکەدا دوو نمایش ئەنجامدەدرێت کە هەردووکیان لە چوارچێوەی ڤستیڤاڵەکەدان، لەگەڵ ئەوەشدا گروپێکی مۆسیقا و هەڵپەڕکێ چالاکی خۆیان پێشکەدەکەن تا دەگەنە هۆڵی "بۆلیڤار" لەوێ مەراسیمی دەستپێکردنی ڤێستیڤاڵەکە دەستپێدەکات.
وتیشی:" ڤیستیڤاڵەکە بە بەشداری هەریەکە لە وڵاتانی ئێران ، تونس، تورکیا ، یابان ، ئیسپانیا و شارەکانی عێراق و کۆمەڵێک وڵاتی دیکە بەڕێوە دەچێت و وە چەند شوێنێک دیاریکراوە بۆ ئەنجامدانی چالاکیەکان.
سیروان عومەر، ئاشکرایشیکرد:" بەمەبەستی بەشداریکردن لە ڤیستیڤاڵەکە، نزیکەی 80 وڵات سیڤی خۆیان ناردبوو بۆ بەشداریکردن، بەڵام لەڕێگای لیژنەیەکی تایبەتەوە تەنها 16 بەرهەم دەستنیشانکراوە بۆئەوەی نمایشبکرێت.
سیروان عومەر، وتەبێژی ڤیستیڤاڵەکە، ڕونیشیکردەوە:" ئەمساڵ گۆڕانکاری له نمایشەکاندا کراوە، چونکە ئەمساڵ تەنها شانۆی گەوران نمایشناکرێت، بەڵکو شانۆی منداڵانیش نمایش دەکرێت.
تێبينيێك بنێرە: