وەزارەتی کشتوکاڵ کار بۆ بوژاندنەوەی کەرتی کشتوکاڵ دەکات لە گوندەکاندا
(0) /
ڕوانگە - بەمەبەستی خزمەتکردنی زیاتر بە جوتیاران و بەرەوپێشبردنی کەرتی کشتوکاڵ لە کوردستان، وەزیری کشوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەهاوکاری لەگەڵ رێکخراوی خۆراکی جیهانی WFP لە عێراق، بەنیازن کار لەسەر دوو پرۆژەی گرنگی کشتوکاڵی بکەن.
بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەکۆبونەوەی دوێنێ دووشەممە 2024/11/11 لەگەڵ مەجید یەحیا، بەرپرسی نوێی رێکخراوی خۆراکی جیهانی WFP لە عێراق، باسیان لەوەکرد کە لەئایندەدا کار لەسەر دوخاڵی زۆر گرنگ بکەن ئەوانیش.
یەکەم/گرنگیدان بە ناوچە گوندنشینەکان و زیادکردنی رووبەری سەوزایی بە چاندی داری زەیتون و بەرهەمی زەیتون وەک ئامانجێکی گرنگی سوودی ئابوری و داهات بۆ جوتیارانی هەرێمی کوردستان و رەخساندنی هەلی کار و بوژانەوەی کشتوکاڵی..
خاڵی دووەمیش بریتیبوو لە پێشنیاری دروستکردنی پۆند و بەنداوی بچووک و دروستکردنی کەناڵی ئاودێری ، بۆ مەبەستی گواستنەوەی ڕێرەوی ئاو بۆ سەر زەوییەکانی جوتیاران و گوند نشینەکان .
تێبينيێك بنێرە: