ڕوداوێکی هاتووچۆ دوو برینداری لێکەوتەوە

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کوردستان هاتوچۆ


19 كاتژمێر لەمەوپێش

قەبارەی فۆنت:

‎ڕوانگە - ئۆتۆمبێلێکی جۆری (كیا مینی پاس )لە ناو شاری كەلار و نزیك تەلاری دیندار دوو کەسی شێلا و برینداریکردن، برینی یەکێک لە بریندارەکان سەختە

سامان عەلی، وتەبێژی ‎بەڕێوەبەرایەتی  هاتووچۆی گەرمیان، بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند:" شەوی سێ شەمە لە ناو شاری كەلار و نزیك تەلاری دیندار بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆی جۆری شێلانەوە، دوو کەس برینداربوون برینی یەکێکیان سەختە .

وتیشی:" بریندارەكان بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست ڕەوانەی نەخۆشخانە كراون

سامان عەلی، وتەبێژی ‎بەڕێوەبەرایەتی  هاتووچۆی گەرمیان،ئاشکرایشیکرد:"‎یەکێک لەبریندارەکان تەمەن ١٨ ساڵە، بریندارەکەی دیکە لەدایک بووی ساڵی ١٩٧١، لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە دەستی پێکردووە بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی ڕووداوەکە.