هۆشیار زێباری دەڵێت ئێستا پارتی و یەکێتی دەتوانن زیاتر لێک نزیک ببنەوە

(0) / / كوردستان / هۆشیار زێباری


Aug 05, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیمۆکراتی کوردستان ڕایگەیاند کە کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتی پەیوەندی بە پارتییەوە نییە و سیناریۆکەی لە لایەن ئەم حیزبەوە نەنووسراوە بەڵام لە ئێستادا هەر دوو حیزب دەتوانن زیاتر لێک نزیک ببنەوە.

هۆشیار زێباری لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی کە ئێمە پەیوەندیمان بەم کێشە ناوخۆییانەی یەکێتییەوە نییە و بێلایەنین.

ناوبراو وتی کە ئێمە سیناریۆی کێشەکانی یەکێتیمان نەنووسیوە و دەستێوەردانمان نەکردووە بەڵام ئاراستەکە بەرەو بەهێزتربوونی پەیوەندییەکانی نێوان پارتی و یەکێتی دەڕوات./.