مەسعود عەبدولخالەق: ئەوەی لە ناو یەکێتی ڕوو دەدات چاکسازی نییە
(0) /
چاودێرێکی سیاسی ڕایگەیاند کە گۆڕانکارییەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان چاکسازی نییە و ئەگەر چاکسازی بوایە و پرسی گەندەڵی بوایە، ئەوا پێویست بوو هەمووان بگرێتەوە.
مەسعود عەبدولخالەق لە چاوپێکەوتنێکدا وتی کە بەشێکی زۆری سەرکردایەتی کورد لە گەندەڵی تێوەگلاون و پێویستە دادگایەک لە دادوەرانی سەربەخۆ بۆ دادگاییکردنی گەندەڵکاران پێک بهێندرێت.
ناوبراو وتی: دۆخی یەکێتی خەریک بوو هەڵسێتەوە، لە بەر ئەوەی لە بەرامبەر پارتی و تورکیا وەستا بوو، بەڵام ئێستا دۆخی یەکێتی خەراپە و خەراپتریش دەبێت و پێویستە سەرکردایەتی هەڵوێستێکی هەبێت و کێشەکان چارەسەر بکەن./.
تێبينيێك بنێرە: