نوێنەری حکومەتی هەرێم لە یەکێتی ئەورووپا چۆن باسی کۆچبەرانی کورد دەکات؟

(0) / / ئەورووپا / دلاوەر ئاژگەیی


Nov 15, 2021

قەبارەی فۆنت:

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەورووپا ڕایگەیاند کە هەڵوێستی فەرمی ئەوەیە کە یەکێتی ئەورووپا ڕێگا نادات کۆچبەرانی سەر سنوری بیلاڕووسیا و پۆڵۆنیا بچنە ناو خاکی ئەورووپا.

دلاوەر ئاژگەیی وتی کە لەو چوارچێوەیەدا بڕیارە جێگری سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا سەردانی عێراق بکات تا میکانیزمی ڕێگریکردن لە هاتنی کۆچبەران لە گەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان باس بکات.

ناوبراو وتی: دەبێت بزانین کە هۆکارەکانی کۆچکردنی خەڵک چییە، لە چ ناوچەیەکی هەرێمی کوردستانەوە زیاترە، ئەوە پێویستە بە تاوتوێکردنی تەواو هەیە.

ئاژگەیی وتی کە کەیسی نەبوونی ئازادی لە هەرێمی کوردستان کەیسێکە کە ڕەنگە زۆر قبووڵ نەکرێت لە ئەورووپا و پەنابەر بەو هۆیەوە وەربگیرێت، لە بەر ئەوەی کە ئەورووپییەکان خۆیان لە کوردستانن و لە دۆخەکە ئاگادارن./.