وەرگەڕانی ماتۆڕ سکیلێک دوو برینداری لێکەوتەوە

(0) / / كوردستان / زایەڵە کوردستان ماتۆڕ


2 كاتژمێر لەمەوپێش

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - بەهۆی وەرگەڕانی ماتۆڕ سکیلێکەوە دوو کەس برینداربوون، گەیەنرانە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان، بڵاویکردەوە، درەنگانێکی شەوی ڕابردوو لەسەر ڕێگای کەلار کفری نزیک گوندی حاجی عەواد ماتۆڕ سکیلێک بەئاراستەی قەزای کەلار هاتوە وەرگەڕاوە، بەهۆیەوە لێخوڕ و سەرنشینێکەی برینداربوون، گەیەنرانە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.

هاتووچۆی گەرمیان، ئەوەشی خستۆتەڕوو:"بریندارەکان لەدایک بووی ساڵی ١٩٩٥ و ٢٠٠٤ەو، دانیشتووی ناحیەی ڕزگاری سەربەقەزای کەلارن، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە یەکێک لە بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کران.