مووچەی شەهیدانی شەڕی داعش زیاد دەکات
(0) /
ڕوانگە - سروە محەمەد، ئەندامی پەڕلەمانی عێراق، بۆ ڕوانگە، ڕایگەیاند:"چەندڕۆژێک بەرلەئێستا یاسای یاسای شەهیدانمان هەموارکردەوە کە دووخاڵی تێدابوو لەبەرژەوەندی هەرێمی کوردستان و لە بەرژەوەندی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدانی شەڕی داعش بوو."
وتیشی:" ئەوانەی کە لەناوچە جێناکۆکەکانن و ناوچەکانی ماددەی 140 دان و شەهیدی شەڕی داعشن مووچەکانیان دەچێتە سەر حکومەتی عێراقی."
سروە محەمەد، ڕونیشیکردەوە:" هەموو ئەوانەی کە مووچەیان 500 هەزار زیاد دەکات بۆ 1200 یەک ملیۆن و دووسەد هەزار و سەرجەم ئەو دەستکەوتانەی کە لە عێراقدا بۆ شەهیدانی شەڕی داعش دابین دەکرێت بەهەمان شێوە بۆ شەهیدانی پێشمەرگەی شەڕی داعشیش دابیندەکرێت."
تێبينيێك بنێرە: