مووچەی شەهیدانی شەڕی داعش زیاد دەکات

(0) / / چاوپێكەوتن / زایەڵە مووچە شەهیدان کوردستان شەڕی داعش


4 كاتژمێر لەمەوپێش

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - سروە محەمەد، ئەندامی پەڕلەمانی عێراق، بۆ ڕوانگە، ڕایگەیاند:"چەندڕۆژێک بەرلەئێستا یاسای یاسای شەهیدانمان هەموارکردەوە کە دووخاڵی تێدابوو لەبەرژەوەندی هەرێمی کوردستان و لە بەرژەوەندی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدانی شەڕی داعش بوو."

وتیشی:" ئەوانەی کە لەناوچە جێناکۆکەکانن و ناوچەکانی ماددەی 140 دان و شەهیدی  شەڕی داعشن مووچەکانیان دەچێتە سەر حکومەتی عێراقی."

سروە محەمەد، ڕونیشیکردەوە:" هەموو ئەوانەی کە مووچەیان 500 هەزار زیاد دەکات بۆ 1200 یەک ملیۆن و دووسەد هەزار و سەرجەم ئەو دەستکەوتانەی کە لە عێراقدا بۆ شەهیدانی شەڕی داعش دابین دەکرێت بەهەمان شێوە بۆ شەهیدانی پێشمەرگەی شەڕی داعشیش دابیندەکرێت."