پلانێکی پارتی بۆ دانوستانەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق ئاشکرا بوو

(0) / / كوردستان / هۆشیار زێباری


Dec 26, 2021

قەبارەی فۆنت:

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند کە لە پاش وەرگرتنی ڕای لایەنە سیاسییەکانی هەرێم، پارتی و یەکێتی شاندێکی هاوبەش ڕەوانەی بەغدا دەکەن.

هێمن هەورامی ڕایگەیاند کە شاندەکەی پارتی لە لایەن هۆشیار زێبارییەوە سەرۆکایەتی دەکرێت و چوار لێژنەی هاوبەشی پارتی و یەکێتی دەچنە بەغدا کە یەکێک لە لێژنەکان بۆ نووسینەوەی کارنامەی حکومەتی عێراقە.

ناوبراو ڕایگەیاند کە پارتی پلانی ئەوەی هەیە لە گەڵ یەکێتی بە شاندی هاوبەش بچنە بەغدا بەڵام پێش ئەوەش ڕای لایەنە سیاسییەکانی هەرێم لە سەر شێوازی بەشداریکردن لە حکومەتی نوێی عێراق وەردەگیرێت./.