سۆران عومەر بەم جۆرە پێناسەی دۆخی ئێستای هەرێم دەکات

(0) / / كوردستان / سۆران عومەر


Jan 19, 2022

قەبارەی فۆنت:

سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە هۆکاری دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان تاقمێکی باڵادەستی حیزبییە لە ناو حکومڕانیدا و باشترین پێناسە بۆیان حکومەتی چەتەکانە و هێزەکانی دەرەوەی ئەم حکومڕانییەش بێدەنگ و ڕازین.

ناوبراو لە نووسینێکدا سەبارەت بە دۆخی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئێستا کە زستانە نەوت گەیشتووەتە 86 دۆلار بەڵام لە هەرێمی کوردستان 19 کاتژمێر کارەبا نییە، ئەمپێرێک کارەبای موەلیدە هەموو مانگێک زیاد دەکات، بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتووەتە 180 هەزار و غازیش لە لایەن هەندێک کۆمپانیای حیزبییەوە بڕێکی کەم دەخرێتە بازاڕەوە تا بە گران بیفرۆشن.

ناوبراو ڕایگەیاند کە نەوت بەرز بووەتەوە بەڵام داهاتەکەی دیار نییە، دۆخی خەڵک هەر خەراپتر دەبێت و نەوت و غاز و بەنزینیش لە سەر خەڵک گران دەبێت، نەوت هەرزان دەبێت مووچە دەبڕن، زستان دێت کارەبا نییە و نەوت گرانتر دەبێت، هاوین دێت کارەبا نییە و ئاو دەکڕێ، ئەمانەش سزایەکی گەورەیە بە سەر ژیانی خەڵکەوە./.