پارتی کۆتا هەڵوێستی خۆیی لە سەر کاندیدکردنی هۆشیار زێباری ڕاگەیاند

(0) / / كوردستان / هۆشیار زێباری


Jan 26, 2022

قەبارەی فۆنت:

بەرپرسی دۆسیەی عێراق لە بارەگای بارزانی ڕایگەیاند کە کاندیدکردنی هۆشیار زێباری بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار تەکتیک نییە و بە هیچ شێوازێک ناکشێتەوە.

عەرەفات کەرەم لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند کە هۆشیار زێباری کاندیدی پارتییە بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار و ئەو کاندیدکردنەش تەکتیک نییە.

ناوبراو ڕایگەیاند کە بڕیاری کۆتایی دراوە و زێباری ناکشێتەوە./.