لە دژی هۆشیار زێباری بڕیارێک دەرکرا
(0) /
دادگای فیدراڵی عێراق سەرجەم ڕێکارەکانی کاندیدبوونی هۆشیار زێباریی لە پۆستی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە ڕاگرت.
بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی عێراق لە سەر سکاڵای چەند ئەندامێکی پەرلەمان بووە و هۆکارەکەشی بۆ نەبوونی مەرجە یاساییەکان لە کاندیدبوونی هۆشیار زێباری بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار دەگەڕێتەوە.
دادگای فیدراڵی عێراق خۆکاندیدکردن و پەسەندکردنی شیاوبوونی هۆشیار زێباریی لە لایەن سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراقەوە بە هەنگاوێکی نادەستووری ناو بردووە و ڕایگەیاندووە کە بە پێچەوانەی مادەی 68 ی دەستووری عێراق بووە./.
تێبينيێك بنێرە: