دادگای فیدراڵیی عێراق یەک شەممەی داهاتوو بڕیار لە سەر چارەنووسی زێباری دەدات

(0) / / ئاسیا / هۆشیار زێباری


Feb 09, 2022

قەبارەی فۆنت:

دادگای فیدراڵیی عێراق ڕایگەیاند کە ڕۆژی یەک شەممە 13 ی شوبات، پرسی شیاوبوونی هۆشیار زێباری بۆ سەرۆکایەتی کۆماری ئەم وڵاتە تاوتوێ دەکرێت.

لە بەیاننامەیەکی دادگای فیدراڵیدا هاتووە کە ڕۆژی یەک شمەمەی داهاتوو، پرسی شیاوبوونی زێباری وەک کاندیدی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری عێراق تاوتوێ دەکرێت.

هەفتەی ڕابردوو دادگای فیدراڵیی عێراق ڕێوشوێنەکانی تایبەت بە کاندیدبوونی هۆشیار زێباریی هەڵپەسارد./.