ساڵح موسلیم گەیشتەوە هاوسەرۆکی پەیەدە

(0) / / ئاسیا / پەیەدە ساڵح موسلیم


Jun 20, 2022

قەبارەی فۆنت:

لە نۆیەمین کۆنگرەی گشتی پەیەدە لە شاری حەسەکە، هەر یەک لە ساڵح موسلیم و ئاسیە عەبدوڵڵا وەک هاوسەرۆکی گشتی پارتەکە هەڵبژێردران.

نۆیەمین کۆنگرەی گشتی پارتی یەکێتی دیمۆکراتی بە بەشداری 700 ئەندام، ڕۆژی شەممە 18 ی حوزەیران، بەڕێوەچوو کە لە ئاکامدا 145 ئەندام بۆ ئەنجومەنی گشتی پەیەدە هەڵبژێردران و هەر یەک لە ساڵح موسلیم و ئاسیە عەبدوڵڵا بوونە هاوسەرۆک.

ساڵح موسلیم لەدایکبووی 1951 ی کۆبانێ و یەکێک لە دامەزرێنەرانی پەیەدەیە./.